چەند جۆر نەخۆشی رەبۆ هەیە لە منداڵان ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

چەند جۆر نەخۆشی رەبۆ هەیە لە منداڵان ؟؟

 

 

دایكێك دەپرسێت: من منداڵەكەم تووشبووی ڕەبۆیە، نامەوێت بەخاخ بەكاربێنیت، چونكە ماددەی ستیڕۆید (كۆرتیزۆن) ی تێدایەو كاریگەری نەرێنیی دەكاتە سەر گەشەو باڵای منداڵەكەم، ئایا ڕاستە؟!

وەڵام : نەخێر.

تێگەیشتنێكی هەڵەیە، چونكە ئەو جۆرە ستیڕۆید (كۆرتیزۆن) ەی لە بەخاخ هەیە ڕێژەكەی زۆر كەمەو بەشێكی زۆر كەمی دەچێتە دەرەوەی سییەكان و جۆری ستیڕۆیدەكەش جیاوازە لەو ستیڕۆیدەی كە گەشە دوادەخات، هەندێك لێكۆڵینەوە ئاماژە بە كاریگەرییەكی زۆر كەمی بەخاخ دەكەن لەسەر گەشەی منداڵ، بە پێچەوانەوە لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان بە تەواوی سەلـماندووە كە منداڵی تووشبووی ڕەبۆ ئەگەر ڕەبۆیەكەی كۆنتڕۆڵ نەبێت، ئەوسا مەترسی دواكەوتنی گەشەی زیاترە، واتا بەخاخ دەرمانێكی سەلیمە بۆ منداڵەكەت و كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر گەشەی منداڵ نییە.

پرسیار: منداڵەكەم تووشبووی ڕەبۆیەو كە گەورە بوو بە تەواوی چاك دەبێتەوە، ئایا ئەمە لە ڕووی زانستییەوە ڕاستە؟

وەڵام : نەخۆشی ڕەبۆ لە منداڵان سێ جۆری هەیە، جۆری یەكەمیان بە هەڵكشانی تەمەن بە تەواوی چاك دەبێتەوە، جۆرێكیان بە شێوەیەكی كاتی چاك دەبێتەوە، بەڵام دەشێ لە تەمەنێكی دیارییكراو بۆی بگەڕێتەوە، جۆرێكیشیان بە داخەوە هەر لە منداڵییەوە تووش دەبێت و لەگەڵ ژیانی بەردەوام دەبێت.

(د. زانا دزەیی – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو)

In case you missed it