دەرمان نەخواردن لە مانگی رەمەزاندا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

دەرمان نەخواردن لە مانگی رەمەزاندا

 

 

گرفتێكی بەرچاوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، كە بەبێ راوێژكاری پزیشكی پسپۆڕ گۆڕانكاری لە وەرگرتنی دەرمانەكان دەكەن یان نایخۆن، كە دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستی و ناجێگیری باری تەندروستیان، هەر بۆیەش شەوانە لە فریاكەوتنەكان رێژەی جەڵتەی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و شەكرە زیاد دەبێت.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو دەرمانانەی كە لە بەیانیاندا دەخورێ لە پێش ڕەمەزاندا دەبێ بكرێتە ئێواران لەكاتی بەربانگ بخورێت، وە بەپێچەوانەشەوە ئەو دەرمانانەی ئێواران دەخورێ لە پێش ڕەمەزان دەكرێتە كاتی پارشێو، بەڵام هەر نەخۆشیەك تایبەتمەندی خۆی هەیە دەبێ ڕاوێژ بكرێ لەگەڵ پزیشكی تایبەتمەندی ئەو بوارە.

هەروەها دەرمانی ئازار شكێن تا بكرێت نەخورێت بەتایبەتی لە كاتی پارشێودا، چونكە ئەگەری دروست بوونی برینی گەدەو دوانزە گرێی لێ دەكەوێتەوە.

(د. هیوا خالید گەردی – پزیشكی پسپۆری هەناو)

In case you missed it