شێرپەنجەی بۆڕیەكانی زەرداو چییە ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

شێرپەنجەی بۆڕیەكانی زەرداو چییە ؟؟

 

 

شێرپەنجەیەكی دەگمەنە، بۆ نموونە لە ئەمریكا ساڵانە لە هەر سەد هەزار كەس یەك یان دوو كەس تووشی ئەو شێرپەنجەیە دەبن، ئەو نەخۆشیە لەو خانانە سەرچاوە ئەگرێ كە لە ناپۆشی (بۆڕی) یەكانی زەرداودا هەن. ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زۆر خێرا گەشە ئەكات و زۆربەی جار كە دەستنیشان ئەكرێت نەخۆشیەكە لە قۆناغێكی پێشكەوتوو دایە.

لەگەڵ ئەوەی زۆر دەگمەنە، لەو مانگە دوو كەس سەردانیان كردم كە ئەو نەخۆشیەیان هەبوو، نەخۆشی هەردووكیان لە قۆناغی چوار دابوو، كە ئەوەش شتێكی چاوەڕوان كراوەو زۆربەی جار كە دەستنیشان دەكرێت نەخۆشیەكە لە بۆڕیەكانی زەرداو دەرچووە. هەردووكیان ئێستا چارەسەری كیمیاوی وەردەگرن و خۆشبەختانە تەندروستی هەردووكیان ڕوو لە باشیە.

ئەوەی زۆر گرنگە دەربارەی ئەو نەخۆشیە بیزانین ئەوەیە كە زوو دەستنیشانكردنی یەكجار گرنگە، ئەوەش ئاسان نیە، چونكە نیشانەكانی ئەو نەخۆشیە تایبەت نین و ئەكرێت زۆر نەخۆشی تر هەمان نیشانەیان هەبێت. بەڵام ئەو كەسانەی كە نەخۆشی بۆڕیەكانی زەرداو (primary sclerosing cholangitis) یان نەخۆشی جگەری درێژخایەنیان هەیە (chronic liver disease)، لە كاتی دەركەوتنی نیشانەی وەكو زەردوویی، خورشت، گۆڕانی ڕەنگی میزو پیسایی، زگ ئێشە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و دابەزینی كێش: وا باشترە ئەگەری بوونی ئەو شێرپەنجەیە لە دیدی تیمی چارەسەردا بوونی هەبێت، بۆ ئەوەی ئەگەر هەبێت زوو دەستنیشانی بكەن. بەڵام دووبارەی بكەینەوە: ئەو نیشانانەی باسكران تایبەت نین بەو شێرپەنجەیەو دەكرێت بەبێ بوونی ئەو شێرپەنجەیەش لەو كەسانە دەربكەون كە نەخۆشی جگەر یان بۆڕی زەرداوی درێژخایەنیان هەیە.

(د. سەركەوت مەجید خۆشناو – پزیشكی ڕاوێژكار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەكانی شێڕپەنجە)

In case you missed it