نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بزانە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بزانە

بەهۆی هەوڵەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە لەداگای فیدراڵی عێراق ئەنجامیدا، كێشەی مووچەخۆران چارەسەر كراو بڕیاریشە لە زووترین كاتدا ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار ئەنجام بدرێت.

لەو بارەیەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی لەئەمڕۆ یەك شەممەوە دەوامی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم ئاسایی بویەوە، دەست دەكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە ماوەی كەمتر لە سێ‌ ڕۆژدا لیستەكە ئامادە دەكرێت و هەر لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و هەوڵ دەدەن لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا مووچەی مانگی چوار دابەش بكرێت.

In case you missed it