ئۆپەراسیۆن لە بەغدا دەستیپێکرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئۆپەراسیۆن لە بەغدا دەستیپێکرد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە بەغدا راگەیاند و بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن ناوی دەبات.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی بەتاوین لە سەنتەری شاری بەغدا دەستیپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سەدان ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و ئەم ئۆپەراسیۆنە، گەروەترین ئۆپەراسیۆنە کە لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەنجامدرابێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون.

ڕوونیشکردەوە، " ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون و هەوڵێکیشە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانیان".

In case you missed it