هەتا بندیوار هەبێ، قەیران بەردەوام ئەبێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەتا بندیوار هەبێ، قەیران بەردەوام ئەبێ

ئەم دەسەڵاتە دوای (29) ساڵ لە ئەزموونێکی حوکمڕانی شکستخوردو هەر بەردەوامە لەسەر گەندەڵی و سیستەمێکی لێوان لێو لە ناشەفافی و قۆرخکاری و پاوانخوازی و ناشیرنکردنی ئەزموون و ناو ناوبانگی هەرێمی کوردستان، ڕوخاندنی پردی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و لایەنە دەسەڵاتدارەکان، ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخەکە ئاڵۆزتر ئەبێت و قەیرانەکان ئاڵۆزترو قوڵتر ئەبن، دڵنیابن کە جام پڕبوو لێی ئەڕژێت ئارامی و پشوودرێژی موچە خۆران و هاوڵاتیان کۆتایی دێت و مێژووش ڕوحم بەکەس ناکات،کە ئێوە ئامادەنەبن چاکسازی بکەن، کۆتایی بە زوڵم و ستەم و گەندەڵی بهێنن، چاوە ڕوانی ڕقی توڕەی جەماوەربن ئەوە هێز نیە بەردەوامی ئەدات بە تەمەنی دەسەڵاتداران بەڵکو ئەوە خزمەت و دڵسۆزیە ئەگەر بەهێز بوایە هەرگیز نەئەبوو صدام و مبارک و قەزافی و بن علی و علی عبدالله بروخانایەو لەناو بچونایە .
ژیر و داناکان ئەوانەن کە پەند و ئامۆژگاری و ئەزموون لە هەڵە کانی پێش و کاتی خۆیان وەربگرن نەک هەڵەکانی ئەوان دوبارە بکەنەوە.
کە ئێوە ئامادە نەبن چاکسازی ڕیشەی ئەنجام بدەن وە ئامادەنەبن موچەی سەدان هەزار بندیوار ببڕن ئامادە نەبن خزمەتی خاک و خەڵکی خۆتان بکەن نابێت چاوەڕوانبن تاسەر بەرپرسبن بەڵکو ئەبێت دواجار دەربەدەربن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ