له‌باره‌ی رووداوی پشت ئاشان حزبی شیوعی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی رووداوی پشت ئاشان حزبی شیوعی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ كوشتاری پشت ئاشان، بەرپرسی پاسەوانەكانی مەكتەب سیاسی حیزبی شیوعی عێراق، له‌ میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یكدا، ستایشی دانپێدانانەكانی مەلا بەختیار دەكات و، چەند زانیارییەك لەبارەی ڕووداوەكە ئاشكرا ده‌كات.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا، جاسم حلفی سەركردەو فەرماندەی دێرین لە حزبی شیوعی عێراقی، جەخت لەوە دەكاتەوە، لە ئایاری 1983 كوشتاری پشت ئاشان لەلایەن یەكێتییەوە دیاری و پێشەكی یەكێتی بووە بۆ رژێمی بەعس و دانوستانەكانی ئەو ساڵەو دەڵێت: موخابەراتی عیراقی رۆڵی زۆریان هەبووە لە هەڵگیرساندنی پریشكی ئاگری شەڕی براكوژی و درێژەپێدانی لەو كاتەدا.
سه‌ركرده‌كه‌ی حزبی شیوعی، ستایشی دانپێدانانەكانی مەلا بەختیار دەكات لە كتێبی "لەبری بیرەوەری"، بەڵگەش بە كتێبەكەی نەوشیروان مستەفا دەهێنێتەوە "پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، دیوی ناوەوەی روداوەکانی کوردستانی عیراق 1979 – 1983" كە باسی لەوەكردووە موخابەرات لەسەر خەت بوون بۆ خۆشكردنی ئاگری شەڕەكە.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی شیوعی باسی لەوەشكردووه‌، لەچەند ساڵی پێشوودا پاساوی جۆراوجۆریان بیستووە لەسەر پشت ئاشان لەوانەش بەیاننامەی كۆمەڵە، كە وتوویانە هێرشەكە بۆ "پاراستنی پاكژی ماركسیزم بووە بەرامبەر لادەرەكان"و، دەڵێت: پاساویتر هەن باس لە پاراستنی شۆرشی كوردی و یەكێتی ڕیزەكانی كورد دەكەن.
جاسم حلفی ده‌ڵێت: باشترین شت بۆ پشت ئاشان داننانە بە راستییەكان بۆ مێژوو، لەگەڵ داوای لێبوردن كردن لەو تاوانە.

 

هه‌واڵی گرنگ