هه‌ندێك ته‌وبه «په‌شیمانی و گه‌ڕانه‌وه له تاوان» پێویستی به ته‌وبه‌یه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ربگیردرێت.
چوار ساڵ بەسەر یەکەمین رۆژی خۆپیشاندانی تشرینی بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی ساڵی ٢٠١٩دا تێدەپەڕێت، سەرباری کوژرانی نزیکەی «٧٥٠» کەس، برینداربوونی زیاتر لە «١٧ بۆ ٢١» هەزار کەس، لە خۆپیشاندەران و کارمەندانی هێزی ئەمنی و سەربازییەکان، کە نزیکەی «٣» هەزار کەسیان کەمئەندامی بوون، هێشتا ئامانجێکی ئەوتۆ لە ئاستی قوربانییەکانی خۆپیشاندانانەکە نەهاتۆتە دی.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان جگە دەست پێلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات، کە عادل عەبدولمەهدی بوو، کە ئەویش لەسەر داوا و فشاری مەرجەعییەتی نەجەف بوو، هیچ کاریگەری و دەستکەوتێکی نەبوو، بگرە دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و گوزەرانی خەڵکی زیاتر بۆ خراپتر چوون.
تشرین لە خۆپیشاندانێکی فراوانی سەرتاسەری و ناڕەزایەتییەکی جەماوەری فراوانەوە، کە چەندین داواکاری گەورە و گرنگ و پڕ به‌های له خۆ‌یا هەڵگرتبوو، وه‌ك باشتركردنی خزمه‌تگوزاری، دامه‌زراندنی گه‌نجان و بنه‌بڕكردنی بێكاری، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، نه‌هێشتنی ده‌ستی ده‌ره‌كی له كاروباری ده‌وڵه‌ت، گۆڕینی ئه‌و چینه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئه‌مڕۆ، پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ری كاتی تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته..
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی و خۆپیشانده‌رانی تشرین داوایان ده‌كرد، ته‌نها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوون، كه گوڕینی خراپێك بوون به خراپتر.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له پێناویدا رژانه سەرشەقام و چه‌ندین رۆژ و مانگ له‌سه‌ر شەقامەکان و ناوخێمەکان خه‌وتن، قوربانی و خوێن و فرمێسكیان له پێناویدا رشت، خراپتر بوون، ره‌وش و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بوون، گوزه‌رانی هاوڵاتیان قورس‌تر و تاڵتر بوون.. ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ره‌نجه نه‌یتوانی بگاته ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتێكی شایسته بۆ خەڵک بەدەست بهێنێت..
خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019دا له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا حكومه‌تی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد، لێ نه‌یتوانی چینه سیاسییه‌كه كه‌نار بخات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕازی به‌هانی هه‌مان ئه‌و هێز و حزبه سیاسییانه ده‌هاتنه سه‌رشه‌قام كه پێكهێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی ئێستا و ئه‌وكاتی عێراق بوون. سەرباری ئەوەش خۆپیشاندەران سەرکردەیەکی راستەقینەی لە خۆبوردووی دیاری نەبوو، کە هەموو خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی لەخۆی کۆی بکاتەوە، ئاراستەیان بکات، داواکارییەکانیان لە چوارچێوە پرۆژەیەکی چاکسازیدا بخاتەڕوو، ئەوەی هەبوو، چەندین کەسی چالاکی مەدەنی و خەڵکی حزبی بەناو ئۆپۆزسیۆن بوون، کە خەڵکیان بۆ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان هاندەدا، کە زۆرجار ئێستاشی لەگەڵدا بێت، گومانی دەخستەسەر شەقام و خەڵکە ناڕازییەکە، کە هەرکات بۆ مەرامێکی سیاسی، کە زۆرجار داواکارییەکان سەرباری رەوایەتییان، نەبوونی چوارچێوەیەک بۆیان، ئەو داواکارییانەی کرچ و کاڵ دەکردەوە، بۆ نمونە، لە خواستی خستەگەڕی گەنجانی بێکاردا، ئەوەندەی داوای دامەزراندن دەکرا، ئەوەندە باسی درەکردنی یاسایەک نەدەکرا بۆ سنوردارکردنی بەگەڕخستنی کرێکارانی بیانی و دامەزراندنی ناوخۆیی..
لەگەڵ ئەوەی ئەم وڵاتە بەدەست پێڕ و گروپێکی دز و مافیاوە گیرۆدەیە، هەموو سامان و داهاێتکی لووش دەدرێت و دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراوەوە، بەبێ ئەوەی داواکارییەکی روون بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی و چوارچێوەیەکی پۆڵایین بۆ سزادانی گەندەڵکاران دابنرێت، یەکێک لە دروشمە دیارەکانی خۆپیشاندانی تشرین بریتی بوو، لە «نرید وگن» نیشتمانمان دەوێت، وەک ئەوەی نیشتمانی هێزێکی دەرەکی هاتبێت و داگیری کردبێت، کە خۆی لەخۆیدا ئەوە دروشمێکی فراوانی بەدینەهاتوو بوو، کە دەزانرا، ئەوە کێیە نیشتمانی بردووە، کە دەهێنرێتەوە دەدرێتە دەستی کێ!!
لە تشریندا هیچ لایەن و گروپ و کەسێک نەبوو گلەیی و ناڕەزایەتی نەبێت، هەموو ئەوانەش کە پشکداری دەسەڵات بوون، لەوانەی ئۆپۆزسیۆن گلەیی و گازەندەیان لە دۆخەکە زیاتربوو، وەلێ لەگەڵ ئەوەشدا هەمووان یەکتر و خودی خۆپیشاندانی تشرین و رەوتەکانی تریان بۆ جێبەجێکاری ئەجێندای دەرەکی و دەستی شاراوەی وڵاتان تۆمەتبار دەکرد، ئەمەش دڵساردی بۆ خەڵکی ناڕازی و هاوڵاتی بەشمەینەتی دروست دەکرد، دەرگایەکیشی بۆ دەسەڵات و کاربەدەستانی گەندەڵ دەکردەوە، بۆئەوەی خراپ رەوشی بژێوی خەڵک بەهەند وەرگرن و بە خزمەتێکی بچووکی کاتی و مشتێک پارە بخەڵەتێن و کەفوکوڵی توڕەییان دامرکێتەوە.
بۆیە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەی تشرین کە بە شۆڕشی تشرینیش ناسرا، بەجۆرێک لەبار برا، ئێستا پێویستی بە تشرینێکی ترە، بۆئەوەی بێتەوە سەر خەتی خۆی، وەک دەبینین دوای چوار ساڵ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەمڕۆ چەند کەسێک لە گۆڕەپانی (تحریر) تەنها یادێکی بچوکی کرایەوە.