زایۆنیزم و ناز
دوا به‌دوای به‌ڵێنی (بلفۆر) و به دیاریكراوی ساڵی (1948) زایۆنیه‌كان به پشتیوانی (به‌ریتانیا) توانیان له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین كیانێك بۆخۆیان دروست بكه‌ن و هه‌ر زوو وڵاتانی خۆرئاوا دانیان به شه‌رعی بوونی كیانه‌كه دانا و ئاڵاكه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان شه‌كایه‌وه.
دواتر له ته‌واوی جیهانی ئیسلامی دژایه‌تی كیانه تازه‌كه‌ی زایۆنیزم كرا و به خۆیشاندان و هوتاف كێشان پشتگیری فه‌ڵه‌ستین كرا.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه هیچ موسڵمانێك دژی جوله‌كه نیه وه‌ك ئاین، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیزم كه بانگه‌شه ئه‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جوله‌كه له نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی تر و خۆیان به‌سه‌رداری مرۆڤایه‌تی ئه‌زانن مایه‌ی دژایه‌تین.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ( عه‌رش)ی جوله‌كه‌كان، زایۆنییه‌كان چوونه ناو (ئه‌قصا) و حه‌ره‌می ئیبراهیی) و سره‌وته ئاینیه‌كانی خۆیان جێبه‌جێكرد. هاوكات سوكایه‌تی زۆریان به نوێژخوێنانی ئه‌قصا كرد و سنوری زۆریان به‌زاند. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره و ره‌فتاره‌كانی (75) ساڵی رابوردویان كه‌تیبه‌كانی (قه‌سام) له‌به‌ره‌به‌یانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هێرشێكی هه‌زار كه‌سی ته‌واوی به‌ربه‌سته ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌وڵگریه‌كانیان تێك‌شكاند و بۆ مێژوو گورزێكی كه‌مه‌ر شكێنیان لێوه‌شاندن.
دوای رووداوه‌كان هه‌ر زوو ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی رایانگه‌یاند كه به هه‌موو جۆره هاوكارێكی سه‌ربازی و هه‌واڵگر و سیاسی پشتگیری زایۆنیزمه‌كانن.ئاشكرایه كه حه‌ماس له لیستی تیرۆره لای زۆرێك له وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا. بۆیه به‌هه‌ر جۆرێك هێرش بكرێته سه‌ر غه‌زه و قه‌تڵوعامی خه‌ڵك بكرێت زۆ ئاساییه و ناچێته نێو چوارچێوی پێشلكردنی مافی مرۆڤ، ئه‌و مافی مرۆڤه‌ی كه خۆینی غه‌یری موسڵمان به پیرۆز ئه‌زانێ و خوێنی موسڵمانیش به ئاوی زیراب!!!
حه‌ماس تاوانباره به كوشتی جوله‌كه داماوه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر كزی له ماڵی خۆیان دانیشتون حه‌ماس ئارامیان تێكده‌دات و خوێنی به‌ناحه‌قیان ئه‌رێژێ!!!
چه‌ند بێویژدانی و نامرۆڤانه‌یه جوله‌كه‌كه‌ن كه باشترین خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وین به‌ده‌ست حه‌ماسه‌وه بچه‌وسێنه‌وه.حه‌ماسێك كه هه‌موو دنیا هاوكاری ئه‌كات و زایۆنیه‌كانیش هه‌ر خوایان هه‌یه و به‌س. ئه‌مه رێك ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه له میدیا ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و زۆرێك له میدیا عه‌ره‌بی و كوردییه‌كانیش وێنا ئه‌كرێت.
كوڕه تاقانه و به‌نازه‌كه هیچ یاساێكی ئه‌رز و ئاسمان به‌سه‌ریا ناسه‌پێ و، یاسا ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌دات،مافه ئه‌وه‌یه كه خۆی دیاری ئه‌كات، تاوانباره ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كات،له ئه‌نجامدا له‌چه‌ن چركه‌یه‌كدا جام پڕبوو تۆفانی دروستكرد و جارێكی تر له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك (خه‌یبه‌ر)ێكی تریان به چاوی خۆیان بینی.
سه‌ركێشی و سوكایه‌تی و یاسا شكێنی و لوتبه‌رزی و خۆبه‌زل زانین و بێ منه‌تی ئه‌م جۆره رووداوانه‌ی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.