بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی "حەمـاس"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی "حەمـاس"

لە دیارترین بزوتنەوەكانی بەرگری ناو گۆرەپانی فەلەستینە ، دامەزرێنەرەكەی شێخ ئەحمەد یاسینە ، لە 2006 بەشداری سیاسی كرد و لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی بەدەست هێنا ، دواتر لە ساڵی 2007 دەستی بەسەر كەرتی غەززەدا گرت دوای ئەوەی بە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پێكدادانی چەكداری لە نێوان حەماس و دەستەڵاتداریەتی فەڵەستینی رویدا ، حەماس پێوایە ئیسرائییڵ بەشێكە لە پرۆژەی "داگیركاری رۆژئاوایی و سەهۆنیەت" .

دامەزراندنی

بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی ناوسراو بە حەماس لە دیسێمبەری كانونی یەكەمی 1986 لە لایەن شێخ ئەحمەد یاسین و هەندێك لە سەركردەكانی برایانی موسڵمانی وەكو دكتۆر عەبدولعەزیز رەنتیسی و دكتۆر مەحمود زیهار و چەند كەسێكی ترەوە دروست كرا .

حەماس بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1987 راگەیاندرا ، بەڵام حەماس لە ژێر ناوی تردا لە فەڵەستین لە پێش ساڵەكانی 1948 كاری خۆی كردووە ، بەو پێەی درێژكراوەی كۆمەڵەی برایانی موسڵمانە كە ساڵی 1928 لە میصر دروست بو ، پێش راگەیاندنی حەماس لە گۆرەپانی فەڵەستیندا لە ساڵی 1987 بە ناوی "یەكێتیەكانی سەر زەوی ئیسرا" و دواتر بەناوی "بزوتنەوەی تێكۆشانی ئیسلامی" كاریان ئەكرد .

سەركردایەتی حەماس

لە بەناوبانگترین سەركردە سیاسیەكانی حەماس بریتین لە : (شێخ ئەحمەد یاسین و یەحیا حەیاش و ئیسماعیل ئەبو شەنەب و عەبدولعەزیز رەنتیس و سەعید سیام) كە ئەوانە شەهید بوون و لە ژیاندا نەماون ، وە ئەوانەی لە ژیاندا ماون بریتین لە (خالید مەشعەل و مەحمود زیهار و ئیسماعیل هەنیئە) .

خالید مەشعەل سەرۆكایەتی مەكتەبی سیاسی حەماسی لە ساڵی 1996 وەرگرت و بەردەوام بو لە پۆستەكەی تاشەهیدبونی ئەحمەد یاسین لە 23 مارسی ئازاری 2004 ، لە 25 دیسێمبەری ئەیلولی 1997 لە عەمانی پایتەختی ئەردەن لەسەر دەستی مۆئسادی ئیسرائیلی روبەروی پیلانێكی سەرنەكەوتوی تیرۆركردن بویەوە بەڵام توانرا رزگاری بێت .

وە لە 22 سپتەمبەری ئەیلولی 1999 كە لە ئێران گەرایەوە لە ئەردەن دەستگیر كرا ، ئەوكات دەست بەجێ‌ وڵاتی ئەردەن بریاریدا نوسینگەكانی حەماس دابخات ، دوای نوسینگەكەیان لە 21 نۆڤمبەری تشرینی دووەمی 1999 بۆ قەتەر رۆیشت ، دواتر دیمەشقی بۆ مانەوەی خۆی هەڵبژارد و لەوێ‌ جێگیر بو .

لە دوای هەڵگیرسانی شۆرشی سوریا لە 2011 و نائارامی لە سوریا خالید مەشعەل و سەركردەكانی حەماس بریاریاندا بەتەواوی دیمەشق بە جێیهێڵن .

وە لە ئەبرێلی نیسانی 2013 دووبارە بزوتنەوەی حەماس بە تەزكیە خالید مەشعەلی بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی هەڵبژاردەوە ، ئەوەش لە رێگەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای ناوەندیەوە بو ، كە (حەماس نوێنەرایەتی هەریەكە لە شارەكانی بەری رۆژئاوا و كەرتی غەززە و شەتتات ئەكات) كۆبونەوەیان لە قاهیرەی پایتەختی میصر ئەنجامدا بو .

ئاراستەی سیاسی

بزوتنەوەی حەماس بروای بەهیچ مافێك بۆ یەهود لە فەڵەستین نیە ، كاردەكات بۆ ئەوەی لە فەلستین دەریان بكات ، رێگر نیە بە شێوەیەكی كاتی قبوڵیان بكات بۆنمونە ئاگربەستی ساڵی 1967 ، بەڵام بەبێ‌ داننان بە یەهودیەكانی نیشتەجێی فەلەستین و بەرەوابینینی هیچ مافێك بۆیان لە مێژوی فەلەستیندا ، بەوپێیەی ناكۆكی لەگەڵ داگیركاری ئیسرایلدا هەیە "ناكۆكیەكە بونی هەیە و تەنها كێشەی سنور نیە" .

حەماس دەروانێتە ئیسرائیل وەكو ئەوەی بەشێكە لە پرۆژەی "داگیركاری رۆژئاوا و یەهودیەت" و ئامانجیان كۆچ پێكردنی فەلەستینیەكانە لەناو خاكی خۆیان و دابەش كردنیان بەسەر وڵاتانی عەرەبدا ، بروای وایە جیهاد و تێكۆشان بەهەمو جۆر و ماناكانیەوە تاكە رێگەی رزگاركردنی خاك و خۆڵی فەلەستینە ، وە حەماس دوودڵە لە هەمو ئاگربەستەكانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیڵ پێی وایە كات بەفیرۆدانە و ئامرازێكیشە بۆ زیادەرەوی مافەكانیان .

حەماس پێی وایە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی عەرەب لە دوای كۆنگرەی مەدریدی ساڵی 1991 هەڵەبو بەو پێیەی رێككەوتنی ئۆسلۆی ساڵی 1993 لە نێوان ئیسرائیل و رێكخراوی رزگاری فەلەستینی دابووە – لە پێشتردا ئەو وتارانەی دانی ئەنا و ئاڵوگۆر ئەكران گۆرینی بەڵگەنامەی رێككخراوەكە و لابردنی كۆمەڵێك برگە و جوملە و عیباراتی پێویست لەسەر ئیسرائیل- زیادەرەوی داننانی بە مافەكانی ئیسرائیل و بونی لە فەلەستین ، بۆیە بریاریدا بەرەنگاری ئیسرائیل ببێتەوە .

وە حەماس لە بوارەكانی هۆشیاركردنەوەی ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی چالاك بو ، سەركردەكانی دابەش ببون بەسەر فەلەستین و وڵاتانی دەرەوەی فەلەستیندا ، سەرەرای بونی چەند دەزگایەك كە زۆرینەیان لە فەلەستین بون ، هەروەها بەدەست هێنانی یارمەتی دەرەكی بۆ دەزگاكانیان .

كاری سەربازی

كاری سەربازی حەماس نوێنەرایەتی ئاراستەیەكی ستراتیژی ئەكات وەكو خۆیان ئەڵێن بۆ روبەروبونەوەی "پڕۆژەی سەهیۆنیە لە ژێر سێبەری نەبونی پرۆژەی رزگاركردنی عەرەبی و ئیسلامی تەواو ، وە باوەری بەوە هەیە كەوا كاری سەربازی ئامرازێكە بۆ مانەوەی كڵپەی ئاگرەكە تا بەدەست هێنانی ئامانجەكانی ، و چارەسەركردنی بەبێ‌ درێژكردنەوەی كات" زایۆنی فراوان لە هەردو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ، وە جیاوازی حەماس لەگەڵ یەهود تەنها لەسەر جیاوازی بیروباوەر نیە بەڵكو لەسەر داگیركردنی فەلەستینە .

حەماس هەستا بە ئەنجامدانی كۆمەڵێك چالاكی سەربازی لە رێگەی باڵی سەربازیەكەی كە ناوی "كەتیبەكانی عززەدین قەسام"ە كەوا ئەو چالاكیە سەربازیانەی بەپێچەوانەی ناوخۆی فەلەستینەوە دەنگدانەوەی گەورەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لێكەوتەوە .

وە حەماس رۆڵی گەورە و سەرەكی بینی لە راپەرینی ئەقصا كە لە 28 سپتەمبەری ئەیلولی 2000 دەستی پێكرد ، وە جوڵێنەری سەرەكی یەكەم راپەرینی ساڵی 1987 بو كە كرا بە كاری بەرگری .

دروست كردنی حكومەت و ئاگربەست

بۆ یەكەم جار حەماس لە ساڵی 2006 بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستیندا كرد ، و بە زۆرینەیەكی گەورە بەسەر بزتنەوەی فەتحدا سەركەوت ، و بەو سەركەوتنەی بزوتنەوەی فەتحی بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەلی فەلەستین دابڕی .

لە دوای ئەوەی لایەنەكانی بەشداربوی حكومەتەكەی حەماس رەتیان كردەوە بەشداری لە حكومەتەكەی حەماسدا بەسەرۆكایەتی ئیسماعیل هەنیئە بكەن كە لە 19 مارسی ئازاری 2006 هەڵسا بە دروست كردنی حكومەتەكەی و لیستی ناوی وەزیرەكانی بۆ مەحود عەباس نارد ، هەرچەندە حكومەتەكەی لەلایەن مەحمود عەباسەوە قبوڵ كرا بەڵام لەلایەن ئیسرائیلەوە بەتوندی كێشەی بۆ دروست كرا وفشار و گەمارۆی ئابوری خرایە سەر ، وە لابەنەكانی ناوخۆی فەلەستینیش بە درێژایی ساڵی 2006 فشار و كێشەی زۆریان بۆ دروست كرد .

وە بە دەستپێشخەری حكومەتی سعودی و مەلیك عەبدالله عەبدولعەزیز هەردو بزوتنەوەی حەماس و فەتح رێككەوتنامەی مەككەیان لە فێبرایەری شباتی 2007 واژۆ كرد و بەهەمو لایەنەكانەوە حكومەتی یەكێتی نیشتیمانییان دروست كرد .

بەڵام بە چەند هەفتەیەكی كەم لە دوای رێككەوتنی مەككە جارێكی نر شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی فەتح و حەماسدا رویدایەوە ، و بە دەستگرتن بەسەر كەرتی غەززە لە لایەن حەماسەوە كۆتای بە شەرەكە هات ، وە لە 14 یۆنیۆی حوزەیرانی 2007 دابەش بونی سیاسی بووە دابەش بونی جوغرافی .

لەو بارودۆخەدا مەحمود عەباسی سەرۆكی فەلەستینی كۆتای بە حكومەتی یەكێتی نیشتیمانی هێنا كە لە دوای رێككەوتنی مەكە واژۆ كرا بو ، راستەوخۆ سەلام فەیازی راسپارد بە دروست كردنی حكومەتێكی نائاسایی و (تەواری) .

وە لە سپتەمبەری ئەیلولی 2009 حەماس رەتی كردەوە واژۆ لەسەر (كارتی میصری) بكات كە لە لایەن قاهیرەوە بۆ نیوەندگیری حەماس و فەتح پێشنیار كرابو ، حەماس وتی پێویستمان بە كاتی زیاترە بۆ دیراسەكردنی پێش ئەوەی بچینە ناو داواكاری هەمواركردنەكە ، بەڵام دەستەڵاتداریەتی میصر ئەو داوایەی رەت كردەوە ، ئەوەش بۆ جارێكی تر بۆ ماوەیەكی زۆر بویەوە هۆی وەستانی سەرجەم كارەكان .

وە لە سەرەتای مایۆی ئایاری 2012 لایەنەكانی فەلەستین و لە ناویشیاندا حەماس جارێكی تر رێككەوتننامەی بەرژەوەندییان (بەڵگەنامەی رێككەوتننامەی نیشتیمانی بۆ بەرژەوەندی و كۆتایی هێنان بە دایبەشیونی فەلەستین)یان لە قاهیرە واژۆ كرد ، و كۆبونەوەی لوتكەیی لە نێوان خالید مەشعەل و مەحمود عەباسدا ئەنجام درا و "بەشداری فەلەستینی نوێ‌" راگەیەنرا .

ئەمریكا حەماسی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە ، بەو پێەی بەرگری نیشتیمانی كە لە ناوخۆی وڵاتدا ئەنجامی ئەدات لە دژی داگیركاری ئیسرائیل كاری تیرۆریستیە .

ئەو كارەی ئەمریكا بویە گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرایل بۆ ئەوەی لە رێگەی تایبەتەوە دەست بكات بە كۆتای هێنانی حەماس و راستەوخۆ تیرۆر كردنی سەركردە و كادیرەكانی .

وە لە 28 فێبرایەری شباتی 2015 دادگای میصر لە قاهیرە چەند بریارێكی خێرای دەركرد و بزوتنەوەی حەماسی وەكو رێكخراوێكی تیرۆرستی ناساند ، و كەمتر لە مانگێك و لە 26 یەنایەری كانونی یەكەمی 2015 لە دوای بریارەكە دادگا رێگەی نەدا پێداچونەوەش بە بریارەكەدا بكرێت و كۆتای پێهێنا بەو پێیەی حەماس "رێخراوێكی تیرۆرستیە" .

وە دوای ئەوە حەماس كەوتە بەر شاڵاوی هەمو تۆمەتێكەوە ، و تۆمەتبار كرا بە جاسوس و بەكرێگیرو ، وە راكردو لە چارەسەرنەكردنی كێشەكانی ناوخۆ ، هەروەها حەماس مەترسیدارە ، و حەڵك و لایەنەكانی بەرگری ناو فەلەستینی بە ئامانج دەگیرێت .

 

هه‌واڵی گرنگ