سناپ (10%) ی كارمەندەكانی دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سناپ (10%) ی كارمەندەكانی دەردەكات

 

 

كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ كە سەكۆی سناپچات بەڕێوەدەبات ڕایگەیاند، نزیكەی لە (10%) ی كارمەندەكانی دەردەكات.

ڕۆژێك پێش ئەوەی داهاتی سێ مانگەی خۆی ڕابگەیەنێت، كۆمپانیاكە وتی، نزیكەی لە (10%) ی كارمەندەكانی لە جیهاندا دەردەكرێن.

وتەبێژێكی كۆمپانیای سناپ وتی، تیمەكەمان دووبارە ڕێكدەخەینەوە بە مەبەستی كەمكردنەوەی پلەبەرزبوونەوەو هاندان بۆ هاریكاری ڕاستەوخۆ.

كۆمپانیاكە وتی، لە دەستپێكی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە (5,300) كارمەندیان هەبووە. لە ساڵی (2022) دا لە (20%) ی كارمەندەكانی دوورخستەوە.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا سناپ لەسەر داهاتی ڕیكلامەكان لە كۆششدا بووە بۆ كێبڕكێكردن دژی ئینستاگرامی مێتاو یوتیوبی گوگڵ و تیكتۆك.

بەپێی ماڵپەڕی (LAYOFFS.AI) كە چاودێری پیشەسازییەكە دەكات، تاوەكو ئێستا لە مانگی یەكەوە (32,000) كەس لە كەرتی تەكنەلۆجیادا لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە، بەڵام هێشتا كەمترە بە بەراورد لەگەڵ كۆتایی ساڵی (2022) و دەستپێكی ساڵی (2023) دا كە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا سەدان هەزاران كارمەندیان لە كارەكانیان دوورخستەوە.

هۆكاری ئەوەش دامەزراندنی كارمەندەكان بوو بە شێوەیەكی بەپەلە لە ماوەی پەتای كۆرۆنادا، لە كاتێكدا كە ژیانی خەڵكەكە هەمووی بوو بە ئۆنلاین و كۆمپانیاكانیش ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندیان دامەزراند.

 

هه‌واڵی گرنگ