خاسیەتی گرنگی پیاز بۆ كەسانی بەتەمەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خاسیەتی گرنگی پیاز بۆ كەسانی بەتەمەن

 

 

1. پیاز پڕە لە مادەی خۆراكی، بەو مانایەی كالۆری كەمی تێدایە، بەڵام پڕە لە ڤیتامین و مادەی كانزایی.

2. بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە كە لە رێكخستنی سیستەمی سەلامەتی بەدەن و راكێشانی مادەی ئاسن و چاودێریكردنی خانەكان لە بەرامبەر شێرپەنجەدا زۆر بەسوودە.

3. پیاز دەتوانێت یارمەتی كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن بدات، ئەم بابەتە بەتایبەتی لای ئەو كەسانەی كە باكگراوندی قەبزیان هەیە زۆر گرنگە.

4. لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی نیشانداوە ژنانی بەتەمەن زیاتر پیاز دەخۆن بەراورد بەو كەسانەی كەمتر پیاز دەخۆن لە سەدا بیست مەترسی شكانی جومگەیان كەمی كردۆتەوە.

5. پیاز سەرچاوەی دەوڵەمەندی فایبەرە كە بۆ سەلامەتی ریخۆڵە گرنگە بەتایبەتی لای بەتەمەنەكان.

6. ڤیتامینی (A.C) هەروەها ئەو ئەنتی ئۆكسیدانەی لە پیازدا هەن پێستی مرۆڤ لە بەرامبەر تیشكی زیانبەخشدا دەپارێزن.

 

هه‌واڵی گرنگ