ئەمڕۆ كەش و هەوا دەگۆڕێت، باران بارین دەست پێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ كەش و هەوا دەگۆڕێت، باران بارین دەست پێدەكاتەوە

 

 

كەشناسی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێكی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات سەرەتا باران بارین لە باكووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات و پاشان تەواوی ناوچەكانی تر دەگرێتەوە، باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ كات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

هەروەها كەشناسی دەڵێت، ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینی دەكرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر بەشێك لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەك ( كۆیەو تەق تەق و هیران) هەروەها بەشێك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك.

هاوكات ئەمڕۆ هەینی خێرایی با لەسەرخۆو مام ناوەند دەبێت و خێراییەكەی لەنێوان (10 – 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرك دەبێت و ئاڕاستەی باش لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

كەشناسی دەڵێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی دوێنێ پێنج شەممەو مەودای بینینیش لەنێوان (6 – 8) كیلۆمەتر دەبێت.

لەبارەی كەش و هەوای سبەینێ‌ شەممەش كەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت هەروەها لە هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و بەرزەكان بەفر بارینێكی كەم هەبێت.

پلەكانی گەرماش بە نزیكەی (2 تــــا 4) پلە نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

خێرایی باش لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك.

ئاڕاستەی باش لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان (7 – 9) كیلۆمەتر دەبێت ...

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی ...

هەولێر : 14

سلێمانی : 10

دهۆك : 14

كەركوك : 17

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 15

سۆران : 5

حاجی ئۆمەران : 0

گەرمیان : 18

 

هه‌واڵی گرنگ