ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (17/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (17/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

17/2

0815 / سەركەوتنی هێزەكانی (موحەمەدی كوڕی ئیبراهیمی كوڕی ئیسماعیلی كوڕی حەسەنی كوڕی حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تالیب) بەسەر هێزەكانی خەلیفەی (عەباسی) ییەكان (مەئموون).

1160 / سوتاندنی زانای (ئیتاڵی) (جیۆردانۆ) بەدەستی (كەنیسە).

1673 / كۆچی دوایی (مۆلێر) ئەدیبی بەناوبانگی (فەرەنسی).

1776 / بەكارهێنانی یەكەم ڕووناككەرەوە كەبە (غازی سروشتی) كاریدەكرد،بۆ یەكەم جار لە شاری (بالتیمۆر) لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا).

1855 / هێزەكانی (عوسمانی) بەسەركردایەتی (عومەر پاشا) سەركەوتن بەسەر هێزەكانی (ڕووسیا).

1863 / (ئالانسۆن كرانی) ی داهێنەری (ئەمریكی) یەكەم ئامێری ئاگركوژێنەوەی داهێنا.

1878 / بۆ یەكەم جار كاركرا لە تۆڕی تەلەفۆناتی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) و سەرەتا تۆڕەكە لە (18) تەلەفۆن پێكهاتبوو، وەلەشاری (سانفرانسیسكۆ) بوو.

1890 / كۆچی دوایی (كریستۆڤەر لاسام شۆلس) داهێنەری ئامێری چاپكردن.

1908 / كۆچی دوایی (موستەفا كامل) ی تێكۆشەری (میسر).

1909 / كۆچی دوایی (جیرانیمۆ) سەرۆكی هۆزی (هیندیە سورەكان).

1931 / شاری (نیودەلهی) بووە پایتەختی (هیندستان).

1933 / دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (نیوزویك) ی هەفتانە لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا).

1938 / (ج.بێرد) ی زانای (ئوسكوتلەندی) یەكەم جۆری تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگی داهێناو لەشاری (لەندەن) تاقیكردەوە.

1949 / (حایم وایزمان) بەسەرۆكی (ئیسرائیل) هەڵبژێردرا.

1951 / لەدایك بوونی (بارزان ئیبراهیم تكریتی) زڕبرای (سەدام حوسێن).

1958 / ئەنجوومەنی ئەعیان و نوێنەرانی (عێراق) ی دەنگیان بۆ ڕێككەوتنی نێوان (مەلیك فیسەلی) ی (عێراق) و (مەلیك حوسێن) ی (ئەردەن) دا سەبارەت بەپێكهێنانی یەكێتی لەنێوان هەردوو ووڵات و ناسرا بە (ووڵاتی یەكێتی عەرەبی).

1959 / هەڵدانی یەكەم مانگی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان كە تایبەت بوو بە چاودێری كردنی كەش و هەوا.

1964 / (عەبدولسەلام عارف) ی سەرۆك كۆماری (عێراق) لەگەڵ (مەلا موستەفا بارزانی) ڕێككەوتنی ڕاگرتنی ئاگر بەستیان مۆركرد.

1984 / كارگەی چیمەنتۆی (تاسڵوجە) لەشاری (سلێمانی) كەوتە كار.

1992 / كردنەوەی پەخشی تەلەفزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری رانیە، ئەمەش بە دووەم پەخشی تەلەفزیۆنی كوردی لەدوای راپەڕین ئەژمار دەكرێت.

1998 / كۆچی دوایی (خاتوو مینا) هاوسەری پێشەوا (قازی موحەمەد).

2008 / هەرێمی (كۆسۆڤۆ) سەربەخۆیی خۆی لە (سربیا) راگەیاند، بەڵام حكومەتی (سربیا) رەتی كردەوە دانی پێدا بنێت، بەڵام چەند ووڵاتێكی ئیسلامی و جیهانی دانیان پێدانا.

2011 / شۆڕشی (17 ی شوبات) لەووڵاتی (لیبیا) لەدژی دەسەڵاتەكەی (موعەمەر قەزافی) دەستی پێكرد.

2011 / لەشاری (سلێمانی) نیگەرانییەكانی هاوڵاتیان لەدەسەڵات دەستی پێكردو ماوەی (62) رۆژی خایاند.

 

هه‌واڵی گرنگ