لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڵاویكردەوە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوەكەیان هەستا بە دابەشكردنی بری 11 ملیۆن دینار پارەی زەكات بۆ 150 خێزانی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت و چالاكیەكە بە هاوكاری خێرخوازان بەڕێوەچوو.
لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی داواش لە خێرخوازان دەكات كە هاوكاریان بن و بۆ گەیاندنی خێرو بەخشینەكانبان بە ڕابیتەی مرۆیی سەردانی ڕێكخراوەكەیان بكەن یاخود پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونەكانی 07701568110 - 07501155753.