دارایی هەرێم: لای ئێمەش جێگەی سەرسوڕمانە بۆ عێراق مووچە نانێرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارایی هەرێم: لای ئێمەش جێگەی سەرسوڕمانە بۆ عێراق مووچە نانێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: لای ئێمەش جێگەی سەرسوڕمانە بۆ عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت، ووتیشی: بۆ مانگی چوار دوو ڕێکار هەبوو ئێمە هەردووکیمان گرتەبەر: یەکەم، ناردنی لیستی مووچە، دووەم تەرازووی پێداچوونەوە.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: ئەوەی داواکاری عێراق بوو لە کوردستان، کوردستان هەمووی جێبەجێکرد هەر لە لیستی ناوی چواری تا لیستی هێزە ئەمنیەکان کە ڕێککەوتنی لەسەر کرا و بە کۆد نێردرا بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئیدی نازانین عێراق چی دەوێت لە کوردستان و جێگای پرسیارە، گەر ئەمە بابەتێکی سیاسی نەبێت بۆ دواکەوتنی مووچە چی لێکدانەوەیەکی دیکەی بۆ دەکرێت؟

ئەوەشیخستەڕوو، بۆ مانگی چوار دوو ڕێکار هەبوو ئێمە هەردووکیمان گرتەبەر: یەکەم، ناردنی لیستی مووچە، دووەم تەرازووی پێداچوونەوە.

هونەرجەمال ووتیشی: ئێمە دوو هەفتە لە مەوبەر هەموو ئەم داواکاریانەمان ناردووە، بەڵام بە داخەوە ئەوەی لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە ئێستا عێراق موبەریری چیە کە مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە لە کاتێکدا ئەبینین کە لەوێ [سنورەکانی دەستەڵاتی حکومەتی عێراق] مووچە دراوە و کێشەی نەختینە نییە.

باسی لەوەشكرد، لیستی مووچەمان ناردووە و وردبینی کراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانین، بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بە هیچ کێشەیەکی دیکەوە، ئێمە لەسەرووی هەموو کێشەکانەوە دەرگامان کرایەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەشڵێت: لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ وتوومانە، فەرموون بەسەرچاو هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەین ڕادەستی بکەین لە مەسەلەی تەوتینن ئەوە هەژماری مننمان هەیە هیچ گرفتێکی دروستنەکردووە و گرفتێکی تەکنیکی و یاسای لەسەر پرۆژەکە نیە.

ووتیشی: بەو هیوایەین مەبەستەکەیان تەنها بۆ ئەوە نەبێت بیانەوێت جارێکی تر کێشە بۆ مووچە دروستبکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ