پۆلیسی گەرمیان: گەنجێك بەدەستی ئامۆزایەكی كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێك بەدەستی ئامۆزایەكی كوژرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، گەنجێك بەدەستی ئامۆزایەكی خۆی كوژراوە لە گوندێكی سەر بە ناحیەی كوڵەجۆ، كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا  بڵاویكردەوە "لە گوندی شێخ لەنگەر سەر بەناحیەی كوڵەجۆوە، تەرمی گەنجێك بەناوی (چۆمان ئەحمەد عەلی) لەدایكبووی ساڵی 2002 هێنرایە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەگەڵ ئامۆزایەكی خۆی بەشەڕ هاتووە و لەئەنجامدا فیشەكی بەركەوتوەو گیانی لەدەستداوە".

ئەوەش خراوەتەروو"لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ج- م -ع) دەستگیركراوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندكراوە، پۆلیسیش لەسەر هۆكار و چۆنێتی رووداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە".

 

هه‌واڵی گرنگ