هەڵاڵە محمد ئەڵماس بۆ دەسەڵات: بەدووری دەبینم میللەتی هۆشیار جارێكی تر متمانەتان پێ بداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵاڵە محمد ئەڵماس بۆ دەسەڵات: بەدووری دەبینم میللەتی هۆشیار جارێكی تر متمانەتان پێ بداتەوە


ئەندامێكی دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەدووری دەبینم میللەتی هۆشیار دوای 30 ساڵ حوكمداری و ئەو هەموو زۆڵم و ستەمەی كە بەرانبەر بە هاونیشتیمانیان ئەنجام دراوە، جارێكی تر متمانە بەلایەنەكانی دەسەڵات بدەنەوە.

هەڵاڵە محمد ئەڵماس ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چالاكوان لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كردو ڕایگەیاند: تۆ كە زیاتر لە 10 ساڵە بەبڕیارێكی نایاسایی پلە بەرزكردەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانت ڕاگرتووە و لەپاڵ ئەویشدا بڕیاری لێدزینی مووچەت سەپاند بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا، بەمەش دوو زوڵمی گەورەت كرد لە هاونیشتمانیانی خۆت و بەم هۆیەوە هەزاران مووچەخۆر سێ پلەبەرزكردنەوەیان لەكیس چووە و بەسەدان هەزاریش دوو پلە بەرزكردنەوەیان لەكیس چووە.

هەروەها وتیشی: لەهەمان كاتیشدا 25 مووچەت وەك بەرزەكی بانان خواردووە كە ئەمیش زەرەر و زیانێكی مادی گەورەی لەمووچەخۆران و هاوڵاتیان داوە بەگشتی و جوڵەی بازرگانی و بازاڕت تووشی ئیفلیجی كردووە و بەم هۆیەوە سەدان كێشەی جۆراوجۆری كۆمەڵایەتی ڕووی كردووەتە هاوڵاتیان ... ئێستا و لەم سەرو بەندی هەڵبژاردنەدا و دوای ئەم هەموو نەهامەتی و چەرمەسەرییە داوای لیستی پلەبەرزكردنەوە لەوەزارەتەكان دەكەیت، دەتەوێ كوێی ئەم كێشانە چارەسەربكەیت؟؟؟؟ ئایا چەند پلە بەرزكردنەوە دەدەیتە فەرمانبەران و مامۆستایان ؟؟؟؟ چۆن و بەچ میكانیزمێك ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدەن؟؟؟؟ ئایا ئەمەش جارێكی تر نابێتە ڕێگریەكی تر بۆ نەهاتنی مووچە لەبەر زۆری داواكاریەكان و زیادكردنی بڕی مووچەی دیاریكراو؟؟؟ پێتان وایە بەم بڕیارانەتان میللەت چی دی بڕواتان پێدەكات و دەنگتان دەداتێ ... بەدووری دەبینم میللەتی هۆشیار جارێكی تر متمانەتان پێ بداتەوە دوای 30 ساڵ حوكمداریتان و ئەو هەموو زۆڵم و ستەمەتان .

 

هه‌واڵی گرنگ