فوئاد حسێن: تائێستا كێشەی مووچە لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فوئاد حسێن: تائێستا كێشەی مووچە لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەكراوە

كوردیو

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت،" تائێستا گرفته‌كان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراون".

فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ پشكی پارتی ڕایگەیاندووە،"تائێستا گرفته‌كان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵام بزانین سبه‌ینێ و دوو سبه‌ینێ چۆن ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئه‌وه‌ی من له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تێگه‌یشتم، ده‌ڵێ مووچه‌ی مانگی سێ ده‌نێرین".

جێگەی باسە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە ٦٠٨ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەست بەسەر ئەو مووچەیەدا گیراوە و ئامادە نین دابەشی بکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ