بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکان جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکان جێبەجێ دەكرێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە بە مەرجێک لە ماوەی سێ مانگدا تەواوی پارەکە بدەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ”ئاماژە بە بڕیاری 244ی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارماندا بە لێخوشبوون لە 100%ی سزای دواکەوتنی کەڵەکە بوو لەسەر خاوەنکاران تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەمەرجێك لەماوەی 90 رۆژ لە بەرواری بەركاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی بڕی پارەی بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن”.

ئاماژەی بەوەش كردوە ،سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە لە رۆژی گشتاندنی بڕیارەکەوە جێبەجێ دەکەن و ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت”.

 

هه‌واڵی گرنگ