ئەنچیلۆتی : ریال مەدرید هەرگیز نامرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنچیلۆتی : ریال مەدرید هەرگیز نامرێت

 

ئەنچیلۆتی روونیکردەوە یارییەکی قورسیان بەرامبەر مان سیتی ئەنجامداوە و بەرگریەکی پۆڵاینیان کردووە.

دوای بردنەوەیان لە مانچستەر سیتی، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە، یارییەکی قورس بوو، لە هەندێک کاتدا هێرشیان دەبرد و یارییەکی باشیان دەکرد، هەرچەندە زیاتر بەرگرییان دەکرد و پۆڵاین بوون، ئەوەش بە قۆناغی پێش کۆتایی گەیاندن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکتەری تایبەتی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگادابوو، بەختەوەر بوون کە دەمارگیر نەبوون لە یارییەکەدا، هەروەها ئەو یانەیە هەرگیز نامرێت.

سەبارەت بە ڕوبەڕوبونەوەی بایرن میونشن لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، وتی: هەمیشە کارێکی قورسە، هەرکەسێک بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، شایەنی ئەوەیە وەک یارییەکەی مان سیتی یان وەک یاری کۆتایی سەیری بکەین.

دوپاتیشیکردەوە، لایەنی ئەرێنی ئەوان گۆڵ تۆمارکردن بووە لە سەرەتای یارییەکە و دواتریش خۆ راگری بووە بەرامبەر هێرشەکانی مان سیتی.

هه‌واڵی گرنگ