بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كە لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دوو كەس كوژراون
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 8 ی ته‌مموزی 2020 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە ڕوودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه ، دوای 6 كاتژمێر و لە كاتژمێر 4ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.یٔـ) دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپیێ ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا.