سوودە تەندروستیەكانی گیا بەهاریەكانی كوردستان وەك (كەنگر، پونگە، گۆزروان، كاردی، كوزەڵە، ڕێواس، مێلاخە) زۆرن بێجگە لە تام و چێژە خۆشەكانیان، بەڕادەیەك كە دەتوانرێت وەك ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن، بێگومان هەر گیایەگ تایبەتمەندی و سوودی و گرنگی خۆی هەیە، بەڵام دەتوانرێت سوودەكانی لەم خاڵانەدا كۆبكرێتەوە.
1. یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات لە كاتی ڕێجیم لەگەڵ ڕێگری كردن لە قەڵەوی.
2. خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان.
3. خۆپاراستن لە بەردی زراوو كەم كردنەوەی كاریگەری لاوەكی دەرمانە ئازار شكێنەكان.
4. خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و هەوكردنی جومگەو چەندین جۆری شێرپەنجە.
5. پاراستنی ددانەكان و نەهێشتنی كلۆری و هەوكردن و ئاوسان و خوێنبەر بوونی پووك.
6. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا، میوەیەكی زۆر باشە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
7. بەهێزكردنی مووەكانی قژو پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ.
8. یارمەتی دابەزینی كولیسترۆڵی خراپ لە خوێن و پاكردنەوەی جگەر لە ماددە ژەهراوەیەكان دەدات.
9. پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكەو سیسی دەم و چاو.
10. چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراوییەكان و كەمكردنەوەی غازات.
11. چارەسەری ڕەبۆو خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی.
12. بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی زوو چاك بوونەوەی برین.
13. ڕێگری كردن لە نەخۆشی زەهایمەرو بەهێزكردنی یادەوەری و نەهێشتنی تەمەڵی و بێهیزی.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)