دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئێران دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كرد، بەڵام هیچ زیانێكیان بە ئیسرائیلی داگیركار نەگەیاند.
میدیای ئیسرائیلی داگیركار بڵاویكردەوە: لەكۆی 400 درۆن و مووشەكی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل، تەنها یەك درۆن كەوتۆتە خوارەوە و تەنها كچێكی 10 ساڵی لە بۆردومانەكەی ئێران برینداربووە ئەویش موسڵمانە.
جێگەی باسە، دوای هەڕەشەكانی ئێران بۆ ئیسرائیلی داگیركار شەوی ڕابردوو ئێران چەندین موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و بەو هۆیەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگیران.