ئەنفال لووتکەی دڕندایەتی بەعس بوو بەرامبەر گەلی کورد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەنفال لووتکەی دڕندایەتی بەعس بوو بەرامبەر گەلی کورد

ئەنفال ئازاری ساڕێژنەبووی هەزاران مرۆڤ و هاووڵاتی ئەم نیشتیمانە خێر لەخۆ نەدیوەیە کەتا ئێستا کەسوکاریان بەدەست برینەکانی ئەنفالەوە دەناڵێنن، کەبەداخەوە لەجیاتی ساڕێژ کردنی زامەکانیان لەسایەی ململانێی حیزبی نانەتەوەیی و پڕ لەشەرمەزاریدا بەشێکی زۆر لەئازاری کەسوکاری ئەنفالکراوان سارێژ نەکراوە .
لەھەمان کاتدا بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە جەرگبڕەدا نەھامەتی کەسوکاری ئەنفالکراوانی سەختترکردووە .
ئەنفال گەورەترین بێ ڕێزی بوو بەرامبەر بەکەسێتی ئیسلامی و نیشتیمانی و نەتەوایەتیمان کرا...؟!
دوای دەیان ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەم یادەوەرییە تاڵەدا تائێستاش بۆ کێشە ڕەواکانی گەلەکەمان حیزبە حوکمڕانەکان دیدێکی ڕوون وھاوبەشیان نییە و ھیچ وانەکیان لەم ڕابردووە تاڵانە وەرنەگرتووە...؟! بەپێچەوانەوە بەردەوامن لەدرێژەدان بەگەندەڵی و خۆخۆری و ململانێی تەسکی حیزبایەتیان.
لەم بارودۆخەی ئێستای ناوچەکەدا لەجیاتی پارێزگاری کردن لەبەرژەوەندییە گشتیەکانی ھاونیشتیمانیان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گوێگرتن لە کەسانی دڵسۆزی دەرەوە و ناوەوەی وڵات، بەردەوامن لەپشتیوانی کردنی کەسانی ناشایستە و ئەنجامدانی بازرگانی و قاچاخچێتی جۆراوجۆر کەبەدڵنیاییەوە هەموو ئەم ھەنگاوانەی حوکمڕانەکان سەرەنجام دەست لێبەردانی سەرجەم دڵسۆزانیان دەبێت و ھەرێم بەرەو ھەڵدێری گەورە دەبەن .
کەسوکاری ئەنفالکراوان جێگای شانازین و مافی خۆشیانە شانازی بەخۆیانەوە بکەن، بۆ ھەموو ھاووڵاتیانیش ئەرکە کەڕێز لەکەس وکاریان بگرن و مامەڵەی شایستە و تایبەتیان لەگەڵدا بکەن .
مامەڵەیەک کە لایەق بێت بە کەڵچەر و ڕابردوو و بەهەندوەرگرتنی قوربانی و ئازارەکانیان.

In case you missed it