ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات بۆ ھەرێم بنێرێت و وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بڵاوبکاتەوە.

میدیایی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بڵاویكردەوە، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئامادەیە و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە و سەرەتای ھەفتەی داھاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچەکە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، چاودێری دارایی ھەرێم وردبینی لە کۆدی ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان کردووە و پێشکەشی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە، چاوەڕوانیشدەکرێت، ئەمڕۆ عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات بۆ ھەرێم بنێرێت.

جێی باسە دوێنێ دوای 56 ڕۆژ لە دابەشنەكردنی مووچە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەموژدە بڕیاریدا مووچە دابەشبكرێت كە ماوەی دووهەفتە بوو بەغدا 608 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردبوو بەڵام دەستی بەسەردا گرتبوو و دابەشی نەدەكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ