باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".

باسی لەوەشکرد، " سبەی هەینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، " بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 22

سلێمانی : 21

دهۆک : 21

زاخۆ : 22

هەڵەبجە : 22

کەرکوک : 24

سۆران : 19

حاجی ئۆمەران : 12

گەرمیان : 25

 

هه‌واڵی گرنگ