نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی‌

بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 28ی‌ ئادار 2024، نرخی‌ دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌زینی‌ زیاتری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و پێشبینی‌ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی‌ هێشتا به‌ره‌و خوار بێت.

له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕه‌كاندا 100 دۆلار به‌ 147 هه‌زار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ به‌ جێگیری‌ نه‌مایه‌وه‌ لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هه‌زار و 450 دینار.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، هەرکاتێک بازاری فەرمی دراو گەیشتە ئەو ئاستەی داواکارییەکانی بازرگانی دەرکی عیراق دابین بکات، نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانیش هاوتای نرخی فەرمی دەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ