ڕێكخراوی (یونیسێف) بۆ منداڵان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی سوپای داگیركەری ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە تاكو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ شەهید كراون.
یونیسێف دەڵێت، بەهۆی هێرشەكانی سوپای داگیركەری ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، زیاتر لە (13) هەزار منداڵ شەهیدكراون، هەروەها هێزەكانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە سەرتاسەری كەرتی غەززە.
ئاماژە بەوەشكراوە، منداڵانی غەزە لە دۆخێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و برسێتی تەواوتی باڵی كێشاوە بەسەر غەززەدا، هەروەها منداڵانی غەززە زۆرترین باجی شەڕەكە دەدەن.