سودانی لە واشنتۆن دۆسییە گرنگەكان یەكلایی دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سودانی لە واشنتۆن دۆسییە گرنگەكان یەكلایی دەكاتەوە

 

 

راوێژكارێكی سودانی ئاشكرای دەكات، دۆسیەی گرنگ لە سەردانەكەی ئەمجارەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن یەكلایی دەكرێنەوە، دەشڵێت، حكومەت جدییە لە گۆڕین و هەمواركردنەوەی پێوەرەكانی مووچەی مووچەخۆران.

(موحەمەد ساحیب دەراجی) لە چاوپێكەوتنێكیدا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگ دەبێت و چەندین دۆسیە یەكلادەكرێنەوە، لەوانەش پارەی نەوت، بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی، دۆسیەی وزەو ئاو، لەگەڵ پرسەكانی پەیوەست بە كەشوهەوا.

رونیشیكردۆتەوە گەمارۆكانی سەر بانكە ئەهلییەكان بەهۆی تیرۆرەوە نییە، بەڵكو بەهۆی خراپی كارو كەمی زانیاری لە بەكارهێنانی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوەیە، بەوتەی خۆی ئەمریكا مافی ئەوەی نییە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ پارەی عێراقدا بكات و سودانیش لە سەردانەكەیدا ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە.

دەراجی باس لەوەشكردووە، لەڕێگەی چەند رێكارێكی حكومەتەوە، بەمنزیكانە جیاوازی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار چارەسەر دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ