ئەمڕۆ بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەمڕۆ بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایده‌گه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 461 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 75 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ هەینی 7 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتوه‌ ، لە 24 كاژێری رابردوودا 17 هەزار و 517 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا كراون، ئەنجامی پشكنینی سێ هەزار و 461 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، كە بەپێی پارێزگاكان بەمشێوەیە (بەغدا: 765، نەجەف: 139 ، بەسرە: 418، كەربەلا: 252، هەولێر: 244 ، كەركوك: 78، بابل: 115، نەینەوا: 297، سەڵاحەدین: 53، دیالە: 68، دهۆك: 92، میسان: 126، دیوانیە: 117، سلێمانی: 171، واست: 152، زیقار: 114، ئەنبار: 65 موسەنا: 109 )، هەر بەپێی ئامارەكە، دوو هەزار و 583 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە.

هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 172 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، ژمارەى گشتیی چاکبووان گەیشتووەتە 103 هەزار و 197 حاڵەت.

هەروەها 75 توشبووی تر بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 236 حاڵەت.

In case you missed it