خەدیجە عەبدولجەبار: هەرێم هیچ خەسڵەتیکی حکومڕانی تێدا نەماوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

خەدیجە عەبدولجەبار: هەرێم هیچ خەسڵەتیکی حکومڕانی تێدا نەماوە

 

كوردیو - تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی یەكگرتوو لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی ئێستای عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە رایدەگەیەنێت كەوا ئەگەر جارێك بۆ عێراق پێویستبێت ئەوا دە جار بۆ هەرێم پێویستە.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی یەكگرتوو راگەیاند"ئەگەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە، یەک جار بۆ عێراق پێویست بێت ،دە جار بۆ هەرێم پێویستە کەهیچ خەسڵەتیکی حکومڕانی تێدا نەماوە".

شایەنی باسە لە لە ناوەڕاستی هەشتەم مانگی ئەمساڵ نزیکدەبینەوە و حکومەتی هەرێم تەنیا دوو موچەی دابەشکردووە، لە ئێستاشدا زیاتر لە 35 رۆژی تەواو بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا تێپەڕدەبێت، بەڵام دیار نییە کەی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و حکومەتیش بەتەواوى خۆى لەو بابەتە بێدەنگ کردووە.

In case you missed it