ئەمڕۆ لە سلێمانی 32 توشبوی نوێ تۆماركرا و 27 توشبوش نەخۆشخانەیان جێهێشت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەمڕۆ لە سلێمانی 32 توشبوی نوێ تۆماركرا و 27 توشبوش نەخۆشخانەیان جێهێشت

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ٣٢ توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی داخیل كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ ٢٧ توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا ١٣٩ توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنادا، د. یاد نەقشبەندی، رایگەیاند: لە شاری سلێمانی کۆی گشتی ئەوانەی دوای چاكبونەوەیان لە كۆرۆنا پلازمایان بەخشیوە، گەیشتۆتە ٦١٨ کەس.

In case you missed it