نرخی زێڕ لە دوایین مامەڵەكاندا تا ڕادەیەك بەپێی جۆرێتی عەیارەی زێرەكە بەرزونزمی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دوو و هەزار و ٣٥ دۆلارە، نرخی یەك گرامیش ٦٥ دۆلار و ٤٣ سەنتە.
بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەبەردەوامی لەچاو چەندین مانگ پێش ئێستادا ، هاوڵاتییان بەردەوامن لە فرۆشتنی زێڕەکانیان بە زێڕنگران و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێریشدا لە شاری رانییە، زێڕنگران ١١ کیلۆ زێڕیان لە هاوڵاتییان کڕیوەتەوە.
لە ئێستادا نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 305 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 359 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 392 ھەزار دینارە.
دوێنێ شەممە نرخی زێر بەم شێوەیەیی خوارەوە بوو:
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 303 ھەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 355 هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 404 ھەزار دینارە
ئەوەش لەكاتێكدایە، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان چین و ئەمەریكا سەرمایەكانیان دەكەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو كانزا زەردە روو لە زیادبوونە و رۆژانە نرخەكەی بە ناجێگیری دەمێنێتەوە.