رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل-ئيمارات لە١٥ى ئەيلوول لە كۆشكى سپى واژوو دەكرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل-ئيمارات لە١٥ى ئەيلوول لە كۆشكى سپى واژوو دەكرێت

رێورەسمى فەرميى واژووكردنى "ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان" لە نێوان ئيسرائيل و ئيمارات، رۆژى ١٥ى ئەيلوول لە كۆشكى سپى ئەنجامدەدرێت.

بەپرسە باڵاكانى كۆشكى سپى كە لێدوانيان بۆ رۆژنامەنووسان دا و نەيانويست ناويان ئاشكرابكرێت، لە رێگەى تەلەكۆنفرانسەوە روونكردنەوەيان لەسەر رێككەوتنەكەى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات بڵاوكردەوە.

پەرپرسەكانى كۆشكى سپى، رايانگەياند، رێورەسمى واژووكردنى رێككەوتنى نێوان هەردوو وڵات رۆژى ١٥ى ئەيلوول لە كۆشكى سپى و مێواندارێتى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەدەچێت و وا چاوەڕواندەكرێت شاندى ئيسرائيل بە سەرۆكايەتى سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل، بێنيامين ناتانياهو و شاندى ئيمارات بە سەرۆكايەتى براى شازادەى جێنشينى ئيمارات، محەمەد بن زايد، وەزيرى دەرەوەى ئيمارات، عەبدوڵڵا بن زايد ئالنهيان بێت.

لە ١٣ى ئابدا، سەرۆكی ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ، رێككەوتنى "ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى" نێوان ئيمارات و ئيسرائيلى راگەياندبوو.

ئيمارات، لە دواى ميسر لە ساڵى ١٩٧٩و ئوردن لە ساڵى ١٩٩٤ دەبێتە سێيەم وڵاتى عەرەبى كە رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل واژوو بکات.

In case you missed it