كوردیو كاتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كوردیو كاتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات

 

كوردیو - تایبەت

بەپێی رێككەوتنێكی كاتی تا كۆتایی هاتنی ئەمساڵ ، حكومەتی بەغدا مانگانە (320) ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات و وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند كەوا لەگەڵ ناردنی پارەكەی بەغداد لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

لە (18)ـی مانگی رابردوو پێش گەشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا رێككەوتنێكی سەرەتایی و كاتی تا كۆتایی ئەمسالی لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆكرد بۆ ئەوەی مانگانە (320) ملیار دینار رەوانەی هەولێر بكات.

بەپێی رێككەوتنەكە بێت لە (18)ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانی ناردنی بری (320) ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەردەكات و پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندی عێراقی لە هەولێر.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حكوومه‌تی عێراقی ٣٢٠ ملیار دینار ده‌نێردرێت، ئەو داهاتەشی لەبەر دەستی ئێمەیە بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینی دەکەین.

بەپێی زانیاریەكان ڕۆژی 16ی مانگ حكومەتی عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی دەكات و ڕاستەوخۆ لە ڕۆژی 18ی مانگ وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانی ناردنی بری (320) ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەردەكات و پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەپێی زانیاریەكانی كوردیو ڕۆژی 20ی مانگ دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 4ی فەرمانبەران دەكرێت و تاوەكو سەرەتای مانگی 10 بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە بریاربوو لێبرینی (21%)ـی مووچەی فەرمانبەران تەنها بۆ مانگی شوبات بێت ، بەڵام وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەلێت بەشێوەی نایاسایی و دوور لە دەسەلاتەكانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵیشی بە لێبرینەوە دابەشكرد،پێ دەچێت موچەی مانگی نیسانیش هەر بە لێبرینەوە دابەشبكرێت.

كوردیو ئەوەیشی زانیوە ، تا كۆتایی ئەمسال مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وێرای گەیشتنی پارەكەی بەغداش بەلام بە لێبرینی (21%) دابەش دەكرێت.

In case you missed it