زانیاری لەسەر گێری cvt و هەڵەكانی ڕۆنگۆڕین
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

زانیاری لەسەر گێری cvt و هەڵەكانی ڕۆنگۆڕین

گێڕ گۆڕینی بەردەوامی، كە بە CVT ناسراوە (Continuously variable transmission) زۆر جاریش بەوە دەناسرێتەوە كە پێی دەوترێت گێڕ گۆڕینی یەك هەنگاو .

ئەم سیستمە، جۆرێكە لە گێری ئۆتۆماتیك كە تێیدا ڕیژەی گێر (gear ratio) دەگۆڕدێت بە بەردەوامی، بەپێی جۆری لێخوڕین و داواكاری شۆفێر.

بیرۆكەی كاركردنی سیستەمی گێڕ گۆڕینی بەردەوام (CVT)؛ ئەوەیە كە دوو پوولی شێوە قووچەك بە پێچەوانەی یەكتر لە تەنیشت یەك دانراون (كە یەكێكیان بە بزوێنەر بەستراوە و ئەیتریان جووڵەدەكات كە بە شەفتی دەرچوونەوە بەستراوە Output Shaft.

ئەم دوو پولیە بە قایشێكی زنجیری پتەو لە یەكتری بەستراون، بۆشاییەك هەیە لە نێوانیان كە بەرپرسە لە دروستكردنی ڕێژەی گێڕ، بە زیاد كردن و كەمكردنەوەی خێرایی دەبێتە هۆی جوڵاندنی زنجیرەكەی نێوانیان و گۆڕانكاری لە خێرایی.

لە سیستەمی گێڕ گۆڕینی بەردەوام بە نزیكەیی %88 ی چووستی دەگوازرێتەوە
(لە كاتێكدا لە گێڕ ئۆتۆماتیك كەمترە لە %85)، تێچووی بەرھەم ھێنانی كەمترە، چووستی بزوێنەر زیاتر بەركارە، لە كاتی لێخوڕین كاتێك ھێز گرنگترە بەلاتەوە وەك لە داھات، گێڕ گۆڕانی بەردەوام ھێزێكی زۆر دەبەخشێت لە RPM ی دیاری كراوی مەكینەدا بۆئەوەی زۆرتین ھێز بەرھەم بھێنرێت.

 

 

In case you missed it