· ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌كێتی (حكومه‌تی هه‌رێم ) !
به‌شێكی زۆر له‌بێده‌نگی ونه‌هاتنه‌ژێرباری داواكاری وفشاری شه‌قام وئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌سته‌به‌چاوه‌ڕوانیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌وڵ وچاكسازیه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا و ئامانجه‌كانی موسته‌فا كازمی ! چونكه‌به‌هه‌ڵكشان وداكشانی په‌تای كۆرۆنا به‌رپرسه‌پیسخۆرو گه‌نده‌ڵكانی هه‌رێم وه‌كـ هه‌میشه‌سیاسه‌تی ڕۆژ پێاده‌ده‌كه‌ن ، واته‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ كات به‌رنامه‌وپلانێكی تۆكمه‌و ستراتیژیان نه‌بوه‌بۆ ئێستا وداهاتوو هه‌تا به‌رچاو ڕۆن وبه‌ئاگابن له‌وێشه‌وه‌كار له‌سه‌ر ئه‌ركـ وكاره‌له‌پێشینه‌كانی هاوڵاتیان بكه‌ن ، هه‌ر بۆیه‌ڕووداوو پێشهاته‌كانی ڕۆژ ئاراسته‌یان ئه‌كات وكاربه‌ڕیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی هه‌نووكه‌ن ! هه‌رچی تایبه‌ته‌به هه‌وڵه‌كانی كازمی لێره‌له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌وریاییه‌وه‌چاودێری هه‌نگاوه‌كانی ده‌كرێت ، واته‌ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌كێتی ئه‌یانه‌وێ پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی كازمیدا بچن ، هه‌تا بزانن كازمی ده‌ست بۆچی ئه‌بات وتواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چیترا ئه‌شكێته‌وه، ئه‌وجا وه‌ڵام و كاردانه‌وه‌یان له‌به‌رانبه‌ردا بنوێنن ! چونكه‌ئه‌مه‌مه‌علووومه‌لای به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ موسته‌فا كازمی ئه‌وه‌نده‌ئاسان نیه‌له‌یه‌كـ كاتدا به‌رپه‌رچی بێ سه‌روبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ولاشه‌وه‌فشاره‌كانی ئێران و لایه‌نه‌شیعه‌كان به‌گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ڕاگرێ ، هه‌ر بۆیه‌وه‌كـ ده‌بینن سه‌رباری به‌رده‌وامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شانده‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا ، وه‌لێ هێشتا به‌ته‌واوی خۆیان ته‌سلیم نه‌كردوه‌ونایانه‌وێ بچنه‌ژێرباری مه‌رجه‌كانی ناوه‌ند ، چونكه‌ته‌واوی كارته‌كان نه‌سووتاون وچاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی ترن ! ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌نایه‌ته‌وه‌كه‌به‌رپرسانی پارتی ویه‌كێتی به‌پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌سه‌قه‌ته‌ئیدی بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر ، به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌داكشاندایه، بۆ خۆشیان له‌كات وزه‌مه‌نێكی دیاریكرادا ڕاده‌گێرین وڕاپێچی به‌رده‌م دادگای گه‌ل ده‌بنه‌وه!
:
· خه‌ونی كازمی له‌نێوان كۆماری ودیموكراته‌كان !
سه‌قفی خه‌ون وخواسته‌كانی كازمی به‌نده‌به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ویه‌كلایبوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌بڕیاره‌له‌سه‌ره‌تای مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێ ، واته‌له‌ئه‌گه‌ری ده‌رچوونه‌وه‌ی تڕڕه‌مپ وسه‌ركه‌وتنی بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ، ئه‌وا سیاسه‌تی چوارساڵی داهاتووی ئه‌و وه‌ڵاته‌درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی ئه‌م خوله‌ده‌بێ ، ڕه‌نگه‌به‌هه‌ندێ جێاوازی سنوورداره‌وه‌ئه‌گه‌رنا سیاسه‌تی كۆماریه‌كان وتێڕوانینی تڕڕه‌مپ وئیداره‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌جێگره‌و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه! ئه‌مه‌ش بۆ كازمی خاڵێكی به‌هێزه‌و پشتگیریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌بن ، چونكه‌گه‌یشتنی كازمی به‌پۆستی سه‌ره‌كـ وه‌زیرانی عێراق وخۆڕاگرتنی له‌به‌رده‌م فشاری عێراقیه‌كان به‌گشتی ، به‌پشتگیری وپاڵپشتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه، ئه‌وانیش بوون گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكردوه‌به‌تووندی له‌دۆسێی سنووره‌كان وگه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌حزبی وحكومیه‌كان بكۆڵێته‌وه‌و كار بۆ لاوازكردنی هه‌ژموونی ئێران بكات ونه‌هێڵێ گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌رده‌نه‌كاروباری ناوخۆی وه‌ڵات و دامودوزگا فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌رامی حزبی وشه‌خسی به‌كاربێنن ، لێره‌وه‌ناكۆكیه‌كانی لایه‌نه‌كانی شیعه‌و گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ كازمی سه‌رچاوه‌یگرتووه، چونكه‌به‌لای زۆرینه‌ی شیعه‌و گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی موسته‌فا كازمی عێراقی نیه‌و له‌ژێر فه‌رمان و ئه‌جیندای ئه‌مریكییه‌كان كارده‌كات ! خۆ ئه‌گه‌ر تڕڕه‌مپ شكستی هێناو كاندیدی دیموكراته‌كان گه‌یشته‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ، ئه‌وا بێ گومان ته‌واوی سیناریۆكان پێچه‌وانه‌ده‌بنه‌وه، واته‌به‌هاتنی جۆ بایدن جارێكی‌تر ڕۆڵی ئێرانیه‌كان وه‌كـ سه‌رده‌می قاسم سوله‌یمانی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌عێراق ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی لاوازكردنی حكومه‌تی ناوه‌ند وشۆڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ته‌بۆ حزب وگروپه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه!
:
· موعجیزه‌ی گۆڕانكاری وحكومه‌تی داهاتوو !
به‌داخه‌وه‌سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی گه‌لانی عێراق بێ جێاوازی هه‌ر له‌شاری به‌سره‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بۆ دهۆكی ده‌لالی برسی پێكه‌وه‌هیوایان هه‌ڵچنیوه‌و به‌ئومێده‌وه‌چاویان بڕیوه‌ته‌چاكسازی وپاكسازیه‌كانی كازمی وسیاسه‌تی ئێستای حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری كازمی وهه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق وپێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ! گوایه‌وه‌كـ موعجیزه‌ئاسا ئیدی عێراق ده‌بێته‌وه‌شامی شه‌ریف وده‌ستوورو یاسا سه‌ره‌وه‌ده‌بێ ، گه‌نده‌ڵی بنبڕده‌كرێ وتاوانكاران ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن وبه‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌عێراق دوورده‌خرێته‌وه‌سه‌ره‌وه‌ری بۆ خاكـ ونیشتمان ده‌گه‌ڕیته‌وه، سامان داهات ده‌بێته‌موڵكی گشتی عێراقیه‌كان بێجێاوازی ... هتد ! به‌داخه‌وه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ی ڕیزمانكرد، ئه‌وه‌ش كه‌تۆ ئاواتی بۆ ده‌خوازی جگه‌له‌خه‌ون وخه‌یاڵێكـ هیچیی ترنین ، چونكه‌ئه‌وه‌ی عێراق وناوچه‌كه‌به‌گشتی له‌پشتی په‌رده‌وه‌ئیداره‌ئه‌كات زۆر له‌وه‌به‌ئاگاتره‌له‌به‌رخاتری چاوه‌كانی ئێمه‌ده‌ستبه‌رداری ئه‌م هه‌موو دزو خۆفرۆش وگه‌نده‌ڵ وخاكـ فرۆشه‌ببێ له‌وێشه‌وه‌به‌و ئاسانیه‌ڕێگا ته‌خت وسارا ئه‌كات هه‌تا كه‌سانی پاك‌و بێ لایه‌ن بگاته‌ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ری بۆ خاكـ ونیشتمان بگێڕێته‌وه!؟ ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر چوارساڵ جارێكـ داهێنانێكـ نه‌كه‌ن به‌هێنانه‌پێشه‌وه‌ی هه‌نێ ڕوخساری تازه‌و كه‌سایه‌تی و ئالییه‌ت و‌دروشمی نوێ ! چۆن ئه‌توانن جارێكی‌تر شه‌قام بشه‌ڵه‌قێنن وگه‌مه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام بێ ! هه‌موومان باشمان له‌یاده‌ده‌نگدانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی وئه‌و هه‌موو هه‌ڵاو ڕێكلام وبانگه‌شه‌یه‌ی بۆ كرا ! حكومه‌تی ته‌نكنۆكرات و بێ لایه‌نی ( عادل عبدالمهدی )یش ئه‌زموونكرا ! هه‌ر به‌مجۆره‌ش لیستی هیوا و بانگه‌شه‌كانی عێراقی تازه‌ش ده‌بینینه‌وه! واته‌ڕاسته‌كه‌سه‌كان دێن وئه‌وانیتر ده‌ڕۆن ! وه‌لێ ئه‌مه‌ی كه‌هه‌یه، ئه‌وه‌ش كه‌دادێ ته‌نها گۆڕانكاریه‌كی ڕووكه‌شی ناو‌و ڕوخساره‌كانه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌وبه‌رده‌وامی هه‌یه‌سیاسه‌تی واقیع وقه‌یران وئاڵۆزیه‌كانه‌به‌فۆرم وشێوازێكی تر !
:
· گره‌و له‌سه‌ر لاوازكردنی ئێران و توركیا !
ڕاسته‌توركیا وئێران له‌ئێستا وله‌ڕابردووشدا له‌لایان وه‌ڵاتانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌ڕووبه‌ڕووی فشار‌و سزای ئابوری وسیاسی وسه‌ربازی بوونه‌ته‌وه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وه‌ڵاته‌ی له‌وه‌ڵاتانی تری عه‌ره‌بی جیاكردۆته‌وه، سه‌ره‌وه‌ری خاكـ وسه‌ربه‌خۆیی بڕیار‌و حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته به‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ، هه‌روه‌ها دوو وه‌ڵاتی خاوه‌ن مێژووی كۆن وهه‌ڵگری شارستانێتی تایبه‌ت به‌خۆیانن وبه‌شانازیه‌وه‌ده‌ڕواننه‌مێژوو شارستانێتی پێشینانیان ! لێره‌وه ناكرێ گره‌و له‌سه‌ر لادانی یان لاوازاكردنی ڕۆڵی ئه‌م دوو وه‌ڵاته‌بكرێ ، به‌جۆرێكـ له‌ته‌واوی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌به‌یه‌كجاری بكرێنه‌وه‌ده‌ره‌وه‌ومامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا نه‌كرێت !
هه‌ر بۆیه‌ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای ئێران به‌لای زلهێزانه‌وه‌گرنگـ بێ‌بۆ ڕاگرتنی هاوكێشه‌سیاسیه‌كانی نێوان وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامیی ، به‌و پێیه‌ی ئێران سه‌رجه‌مسه‌ری پێكهاته‌ی شیعه‌كانه‌له‌جیهاندا به‌گشتی و وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی ، تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌مه‌ش بۆ توركیا هه‌ر ڕاسته، چونكه‌له‌كاتێكدا توركیا خۆیكردوه‌به‌خاوه‌نی كێشه‌ی موسڵمانانی سووننه‌و به‌ناوی ئیسلام و له‌بری موسڵمانانی سووننه‌ناوبه‌ناو به‌جوابدێ ، له‌به‌رانبه‌ردا پێگه‌و قورسایی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی سوونه‌له‌ئاستی شه‌قامی عه‌ره‌بی وگه‌لانی ناوچه‌كه‌متمانه‌یان له‌ده‌ستداوه! به‌تایبه‌تی ڕێكه‌وتنی ئاشتی ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئیمارات وئیسرائیل وكێبڕكێی ئاشتبوونه‌وه‌ی وه‌ڵاتانی تری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێنده‌ی تر هه‌ڵوێستی لاوازكردوون ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌و هێزێكی پڕچه‌كـ وجبه‌خانه‌ی هه‌یه، له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌یه‌كـ كاتدا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌و هه‌میش ڕێكه‌وتن وتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ڕوسیا وچین وئێران وكۆمه‌ڵێ له‌وه‌ڵاتانی تر ! واته‌گرژی وناكۆكی وكاردانه‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا بۆ سه‌ر ئه‌م دوو وه‌ڵاته‌سنووردارو كه‌م مه‌ودا ئه‌بێ وناگاته‌ئاستی ڕووخان ولادانیان ! هه‌روه‌كـ ئه‌و گرژی وهه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌به‌درێژایی چل ساڵی ڕابردوو له‌نێوان حكومه‌تی تاران و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا بینیمان ، یاخود ئه‌مه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وڕوسیا وبه‌شێكـ له‌وه‌ڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ڕوویداوه، ده‌ره‌نجام جگه‌له‌هه‌ندێ كاردانه‌وه‌و سزای ئابوری وبازرگانی هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی وهێرشی ڕاسته‌وخۆی هه‌ردوولا ، ئه‌مه‌ش ڕوونه‌به‌شێكـ له‌دروشم وبانگه‌شه‌ی ئێستای جۆبایدن ودۆناڵد تڕڕه‌مپ بۆ ڕای گشتی وده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا ئاشتكردنه‌وه‌ی ئێران وڕێكه‌وتنی تازه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكا وئێران ! هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نوێی جیهانی بۆ سه‌د ساڵی ئاینده، ده‌وڵه‌تی توركیا یه‌كێكه‌له‌و وه‌ڵاتانه‌ی بڕیاره‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بكرێت وه‌كـ به‌شێكـ له‌و سیستمه‌تازه‌یه‌ی جیهان كه‌سه‌رله‌نوێ جواگرافیای سیاسی وئابوری وسه‌ربازی جیهانی له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێنه‌وه !