بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی( القدس) شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێز وایکرد بۆماوەیەک ژیان لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بوەستێت،لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلەشدا گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئیدارەی کارەساتەکان و حاڵەتە بەپەلەکان لە تورکیا ئامادەکارییان کرد بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو،
ئهمڕۆ سێ شهممه 15 ی ئهیلولی 2020 قائیمقامی قەزای بولاتلی مورسل یڵدز کایا لهو بارهیهوه لە راگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست مالپهری كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندوه،شەپۆلێكی بەهێزی خۆلبارین بەتەواوەتی قەزاکەی داپۆشیوە ههروهها پیاوانی ئاگرکوژێنەوە چەند ئاگرێکی بچوکیان کوژاندووەتەوە کە بەهۆی هەورە تریشقەوە کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەم رووداوەشەوە زیاتر لە پێنج کەس برینداربوون.
جیی ئاماژهیه ئەم شەپۆلە بههێزهی خۆڵبارین بووەتە جێی ترس و تۆقینی کەسانێکی زۆر بەهۆی ئەوەی بە تەواوەتی قەزای بولاتلی داپۆشیوە و خانووەکانی بەتەواوەتی شاردووەتەوە.