تەندروستی سلێمانی: كار لەسەر ئەوە دەكەین هەموو خێزانێك گیان لەدەستدانێكی كۆرۆنای تێدانەبێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

تەندروستی سلێمانی: كار لەسەر ئەوە دەكەین هەموو خێزانێك گیان لەدەستدانێكی كۆرۆنای تێدانەبێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین هەموو خێزانێك گیان لەدەستدانێكی كۆرۆنای تێدانەبێت و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دۆخەكە بەشێوازێكە ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا ئەگەر هەموو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی و بگرە هەرێمیش تایبەت بكەیت بەنەخۆشی كۆرۆنا بەحكومیش و ناحكومیشەوە ڕەنگە نەتوانێت دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكات.

هەروەها ووتیشی: لەئێستادا دەتوانم بڵێم ماڵ نەماوە كەسێكی توشبووی كۆرۆنای تێدانەبێت لەبەرئەوە ڤایڕەسەكە بڵاوە و چڕیەكەی زۆربووە بۆیە وای كردووە نیشانەكان توندبێت و دەبێت ئێستا كار لەسەرئەوە بكەین چۆن وابكەین كەهەموو گەڕەكێك گیان لەدەستدانێكی تیانەبێت یان هەموو خێزانێك، چونكە ئەگەر ئەم ڕێژەیە بەم شێوازە بڕوات ڕۆژانە 10-12 حاڵەت بێگومان وای لێدێت هەموو بنەماڵەیەك كەسێكی ئەزیزی گیانی لەدەستداوە بەهۆی ڤایڕەسی كۆرۆنا یاخود هەموو گەڕەكێك حاڵەتێكی تێدابووە باوەڕناكەم ئەم قسەیە هەڵەبێت.

د.یاد نەقشبەندی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: دەتوانم بڵێم هۆكاری زیادبوونی ژمارەكان ڕەنگە بوترێت كە ئەمە ( second wave)- شەپۆلی دووەمە، بەڵام ڕەنگە بوونی پەتا وەرزییەكانی تر ئەویش بەهۆی ئەوەیە كەبەرەو وەرزی زستان دەڕۆین بۆیە زۆرجار ئەمانە تێكەڵ بوونێك ڕوو دەدات هەم لای هاوڵاتی یاخود ڕەنگە پێویستی بەپشكنینی زیاتر هەبێت بۆ ئەوەی دڵنیابین كەڤایرەسی كۆرۆنایە یاخود نەخێر پەتایەكی وەرزییە لەئێستادا ئەوەی گرنگە كەهاوڵاتیان پابەندبن لەئەگەری بوونی نیشانەكان كەبەگومانن لێی تەنها پزیشك بتوانێت بڕیار بدات كە ئەمە ڤایڕەسی كۆرۆنایە یاخود ڤایڕەسی كۆرۆنا نییە چونكە زۆرجار بووە كەسەكان كە نیشانەكانیشیان هەیە و بە گومانیشن بەڵام سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بەبابەتەكە ناكەن و دەڵێن ئەمە پەتایەكی ئاساییە بۆیە ئەمە وایكردووە زۆرجار نەخۆش كە دەگاتە لای دكتۆر ڕەنگە كاتێك ئۆكسجینی دادەبەزێت ئینجا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بەبابەتەكە دەكات وەكو ڕێنمایی نوێ دەتوانم بڵێم بەڕاشكاوی خراپی باری ئابوری هاوڵاتیان و نەبوونی مووچە هۆكارێكە بۆئەوەی دەستی ئێمەی بەستووە كەئێمە ڕەنگە نەتوانیین ئەو ئیجرائاتانەی كە پێویستە لەڕووی زانستییەوە یاخود لەگەڵ دۆخی كۆرۆنایە واقیعی دەگونجێت جێبەجێی بكەین بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئێمە دەستەوەستان بین نەتوانیین هیچ هەنگاوێك بنێین بەتایبەتی لەڕووی خۆپارێزیەوە.

 

 

In case you missed it