تەندروستی سلێمانی لەسەر بڕیاری سزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن ڕونكردنەوە دەدات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

تەندروستی سلێمانی لەسەر بڕیاری سزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن ڕونكردنەوە دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا دۆخەكە بەشێوازێكە هاوڵاتیان لەسەر سزادانی نەبەستی ماسك پەرچەكردارییان بۆ دروست بوەو پێویستە هاوڵاتیان خۆیان هەست بە ئەركی سەرشانیان بكەن و خۆیان بپارێزن.

سەبارەت بەدەرچوونی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بەستنی ماسك لەلایەن هاوڵاتیان و سزادانی ئەو كەسانەی پابەندی بڕیارەكە نابن، د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو لێپرسنەوانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەكرێت، بەڵام ئێمە هەمیشە ڕێنمایمان تاكپارێزی بووە وە بەڕاستی جێبەجێكردنی تاكپارێزی بەبەستنی ماسكە و دوركەوتنەوەیە لەقەڕەباڵغی هەروەها هێشتنەوەی ماوەی نێوان كەسەكان مەتر و نیو بۆ دوو مەترە، جێبەجێ كردنی دەتوانم بڵێم ئەركێكی ئەخلاقی و ئاینی و مرۆڤایەتیە.

د.یاد نەقشبەندی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: هیوادارم هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەكانەوە نەك ئەوەی بەفشار بكرێت و سزا بدرێن، هاوڵاتیان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاوكارێكی تەواوی كەرتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بوون كە سەرەڕای قەیران و نەبوونی مووچە ئەوان پابەندبوون ماوەیەكی زۆر كەرەنتینەیان قبوڵ كردووە، بەڵام ڕەنگە لە ئێستادا دۆخەكە بەشێوازێك بێت كە هاوڵاتیان پەرچەكردارییان بۆ دروست بووە لەبابەتەكە من لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەم كە جێبەجێ كردنی ڕێنمایی تاكپارێزی پێویستی بە لێپرسینەوەی توند نییە ئێمە بیكەین بۆ بەو شێوازە نەبێت كە هاوڵاتیش خۆی بڕوای هەبێت.

 



In case you missed it