كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێكرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێكرد


كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێكرد و بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێی دوو ڕەشنووس بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی (43)یەمینی خۆی ئەنجام دەدات، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دوو رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەكات".

ئەوەشی خستەڕوو: هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

جێگەی باسە، دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتاری حیزبە پێكهێنەرەكانی دەسەڵات، متمانەیان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەخشییەوە، سەرەڕای لێبڕینی مووچە و پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی نایاسایی.

In case you missed it