لەسەر بەردەوامبونی لێبرینی موچە هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی گشتی دەكرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

لەسەر بەردەوامبونی لێبرینی موچە هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی گشتی دەكرێت

 

61 دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی، لێبڕینی مووچه‌ به‌ نایاسایی ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له‌ جیاتی ئه‌وه‌ كۆتایی به‌ مووچه‌ی نایاسایی و سێ مووچه‌ و بندیوار بهێنێت.

لەیاداشتێکی هاوبەشدا کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردوە 61 دادوەر پشتیوانی لەداواکاری هاوپیشەیەکیان دەکەن کەهەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردوە ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام بێت، ئەو دادوەرانە رایدەگەیەنن، لەئێستادا بەهای نەوت بەرزبوەتەوەو دۆخی دارایی کوردستانیش باشتربوە، بۆیە هیچ پاساوێک نیە بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە و ئەگەر تاکۆتایی مانگی داهاتو ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە "داوای کۆتاییهێنان بە لێبڕێنی موچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەکەین و چاوەڕوانین حکومەتی هەرێم بەڵێنەکانی جێبەجێبکات لەئەنجامدانی چاکسازی، کۆتاییهێنان بەلێبڕینی موچە و دروستکردنی ژمارەی بانکی بۆ فەرمانبەران، بەپێچەوانەوە لەکۆتایی مانگی داهاتوەوە هەڵوێستی دیکەی مەدەنیانەمان دەبێت".

No description available.

In case you missed it