عیراق لەبارەی پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتییانی بیانى بریاریدا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

عیراق لەبارەی پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتییانی بیانى بریاریدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند وڵاتەکەی ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی دەدات بۆ پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق.

لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە "ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیکە دەدرێت لەکاتی گەیشتنیان بە دەروازە سنوورییەکانی عێراق،لەپێناو پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق وھاندانی کرانەوە بەڕووی جیھانەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی"لەگەڵ لایەنی ئیتاڵی لەبارەی پرسی سامانە بلۆککراوەکانی عێراق قسەمان کردووە،و میکانزمی راشکاوانەمان پەیڕەوکرد بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی".

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەش كردووە: "زۆر بەجددی کار لەسەر بەجێگەیاندنی ئەم بابەتە دەکەین".

لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، ئەحمەد سەحاف وتی "وەزیری دەرەوە لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی وبەرھێنانی فەرمی ئیتاڵیا وکۆمپانیاکانی دیکە کۆبووەتەوە بەمەبەستی بانگھێشتکردنیان بۆ کارکردن و وبەرھێنان و پتەوکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان لە عێراقدا".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی فوئاد حوسێن بۆ ڤاتیکان دووپاتیکردەوە"سەردانەکە لە سۆنگەی بەدواداچوونی دەرھاوێشتەکانی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بوو بۆ عێراق.

 

In case you missed it